سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی بەرهەم ساڵح، ناوبراو لە بەغدا پێشوازیی کرد لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەبارەی هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆیان‌ کرد.

 لە دیدارەکەدا باس لە هەنگاوەکانی حکوومەت کرا بەئاڕاستەی پێشکەش‌کردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و خزمەت‌کردنی هاوڵاتیان لەسەرتاسەری عێراق بێ جیاوازی.

 هەر لە دیدارەکەدا دووپات‌کرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و بەرقەرار کردنی ئاسایش و ئارامی وڵات و پاراستنی پەرژەوەندی هاوڵاتیان.

News Code 221703

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha