بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی "PYD" ڕایگەیاند: تورکیا دوای ھەڵبژاردن درێژە داوە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن و پیلان دژ بە کوردستانی سووریا، تائێستاش دەوڵەتى تورکیا ھێرشەکان ڕانەگرتووە و ھەموو کەس دەکەنە ئامانج.
هاوسەرۆکى PYD لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە تا کۆتایی بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و چاوەڕوانی هەر هێرشێک لە حکوومەتی تورکیا دەکەن.
ساڵح موسلیم جەختی لەوەش کردەوە، خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سووریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند، دەوڵەتى تورکیا نە چارەسەری بۆ سووریا دەوێت، نە دەشییەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت.
Your Comment