بە هۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیاوە ژمارەیەک سەربازی سووریا کوژران

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە سنووری منبج هێرشیان كردووەتە سەر پێگەكانی سوپای سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: لەو هێرشەی سوپای توركیادا  پێنج سەربازی سوپای سووریا كوژراون و شەشی دیكەش برینداربوون.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، هاوكات لەو هێرشانەدا سێ شەڕڤانی كورد گیانیان لەدەست داوە و دووی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەش كردووە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بەردەوامی بەسەر ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە.

News Code 221658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha