دەمانەوێت رێگری لەو غەدرە بکەین کە چەند ساڵە دەرحەق بە سلێمانی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە یاسای بوودجەدا زۆر بەڕوونی هاتووە و دەڵێت، ئەگەر دادپەروەری لە دابەش کردنی مووچەدا نەبوو ئەوکات هەر پارێزگایەک دەتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیار رەشید پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: دەبێت بسەلمێنرێت لە رێگەی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا و دیوانی چاودێری دارایی کە غەدری لێدەکرێت.

ناوبراو دەشڵێت؛ دەمانەوێت رێگری لەو غەدرە بکەین کە چەند ساڵی رابردوو لە سلێمانی کراوە، لە ناوچەکانی دیکە مووچە وەردەگیرا، بەڵام لە سلێمانی وەرنەدەگیرا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لە ناوچەکانی دیکە بەردەوام بوون، بەڵام لە سلێمانی پڕۆژە زۆر گرنگەکانیش نەدەکرا و یەکێتی و پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتی هیچیان نەبوو.

ئەو پەڕلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت؛ پێمان‌وایە ئەو بڕگانەی پڕۆژە یاسای بوودجە کە داوامان کردوە پەسەند دەکرێت.

News Code 221624

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha