تورکیا و سوید هەوڵی دەستگیر کردن و دادگایی کردنی کوردەکان دەدەن

بەشی جیهان- پاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە ستۆکهۆڵم دژ بە هەنگاوەکانی حکوومەتی سوید بۆ بەئەندامبوون لە "ناتۆ" هێزە ئەمنیەکان هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیە کوردانە ئەنجام دا کە لەلایەن تورکیاوە داواکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆماس پیتەرسۆن وتەبێژی هاوپەیمانی دژە ناتۆ ڕاگەیاندووە، حکوومەتی سوید بەدوای کورددا دەگەڕێت، بیرۆکەی یاسا نوێیەکەش کە حکوومەت پەسەندی کردووە، دەستگیر کردن و دادگایی کردنی کوردەکانە،  بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی تورکیا بەئامانجی ئەندامبوون لە هاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی.

بەگوێرەی یاسا نوێیەکەی سوید کە لە 1ی (حوزەیران/6)ی 2023ەوە کاری پێدەکرێت، تێوەگلان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە تاوان هەژمار دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سویددا دێت بۆ بەهێزکردنی یاسای دژە تیرۆر، هەروەها یەکێکە لە مەرجەکانی تورکیا بۆ پەسەندکردنی سوید وەک ئەندامێکی ناتۆ.

لای خۆیەوە، تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دادی سوید ستایشی یاسا نوێیەکەی کرد و بە دوا هەنگاوی پێش ئەندامێتی لە ناتۆی وەسف کرد، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ تورکیا ئەنجامیان داوە و وتی: "یاسا نوێیەکە ئامانجی بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین نییە".

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەنقەرە پێشتر ناڕەزایی خۆی دەربڕیبو لەو ناڕەزایەتییەی کە بڕیاربو لە ژێر دروشمی "نا بۆ ناتۆ، نا بۆ یاساکانی ئەردۆغان" لە سوید، کە لەلایەن گرووپە نزیکەکانی پەکەکەوە ڕێکخرابوو.

هەروەها  کۆمەڵێک خۆپیشاندەر کە ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستانیان بەرزکردبۆوە، لەگەڵ دروشمێک کە لەسەری نوسرابوو (نا بۆ ناتۆ) لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیکەی ستۆکهۆڵم هەماهەنگیان کرد و ناڕەزایەتیەکانیان فراوانتر کرد.

News Code 221587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha