پێویستە هێزه‌كانى پارتى سۆسیالیست دیموكرات بخرێنه‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند هەواڵێک سەبارەت بەوەی کە هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان خراونەتە ‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى سه‌ر به ‌پارتى دیموكراتى كوردستان، لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاو بوونەوە و مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاستی و دروستنی ئەم زانیارییانی بۆ کوردپرێس ڕوون کردەوە.

کوردپرێس

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هەواڵێک کە باسیان لەمە دەکرد کە گوایە هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى پارتى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان خراونەتە ‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى لە میدیاکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاو کرانەوە. فەرهاد تەوفێق ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەبارەی ئەم هەواڵانەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەم بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە؛ بەڵام بێ گومان پێویستە هێزەکانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا هەژمار بکرێن و لەژێر چاودێری وەزارەتی پێشمەرگەدا بن؛ چوونکە هەمیشە پێش خەباتی کورد و دوای ئەوەش ئەم هێزانە پێشەنگی بەرەکانی شەڕ بوون.

فەرهاد تەوفێق جەختی کردەوە کە ئێستا بەشێک لە هێزەکانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان خانەنشین کراون و پێویستە هەم هێزە خانەنشینەکان و هەم هێزە چالاکەکانمان بخرێنە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، کاتێک کە یاسای چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشنیار کرا، ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی پارتی سۆسیالیستی کوردستان خرانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێویستە هەموو ئەو هێزانە لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بن. کاتێک هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێکخران، بەشێک لە هێزەکانی حیزبی سۆسیالیستیش لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان یەکخران.

فەرهاد تەوفێق زیادی کرد، پێویستە هێزه‌كانى پارتى سۆسیالیست دیموكرات هاوشێوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکبخرێن.

 

News Code 221568

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha