بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا.
بارزانی هه‌روه‌ها هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حکوومه‌تى تورکیا خواست و ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیا له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌ربڕى.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و دووپاتکردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ پته‌و کردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به فه‌رمى نێچیرڤان بارزانیى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت کرد".
ئەوەش خراوەتەڕوو، تاوتوێ کردنى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
Your Comment