پرۆسەی دەنگدان زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێدێت

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند یەکەمجارە لە مێژووی دیموکراسییەتی وڵاتەکەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەچێتە گەڕی دووەم.   

00:00
00:00
Download

رەجەب تەییب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە ئیستەنبووڵ دەنگی دا و دواتر بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوت: "یەکەمجارە لە مێژووی دیموکراسییەتی نیشتماندا شایەتی گەڕی دووەمی هەڵبژاردن دەبین. روونە گەڕی یەکەم لە 14ی ئایار بەڕێوەچوو و ئەمڕۆ 28ی مانگ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدەین. ئەمجارە پارتە سیاسییەکان بەشدارنین و پسووڵە یەک مەترییەکەش نییە، تەنیا دوو بەربژێر کێبڕکێ دەکەن."
 ئەردۆغان گوتیشی، "پێموایە پرۆسەی دەنگدان زۆر بەخێرایی بەڕێوەدەچێت و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێدێت. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی دیموکراسییەتی وڵاتدا شایەتی جۆش و خرۆشی خەڵک دەبین بە تۆمارکردنی بەرزترین ئاستی رێژەی بەشداربوون."
 بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور باسی لەوەش کرد، "پێم وانییە لە هیچ وڵاتێکی جیهان رێژەی نزیکەی 90٪ی بەشداربوون تۆمار کرابێت، بەڵام تورکیا کردی و خەباتی دیموکراسی بە جوانترین شێوە پیشانی هەموو جیهانیدا.

News Code 221532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha