کوردێک بووە سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆ بووەوە و بەکۆی دەنگ دادوەر عومەر ئەحمەد-ی بە سەرۆکی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، دەنگ درا بە هەڵبژاردنی دادوەر عومەر ئەحمەد وەک سەرۆکی دەستەی کۆمیسیاران، بۆئەوەی ببێتە شوێنی دادوەری دەستلەکارکێشاوەی جەلیل عەدنان خەڵەف و هەروەها دادوەر فەیاز یاسین وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران هەڵبژێردرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە لە مانگی ۱ی ساڵی ۲۰۱۹دا دوو دادوەری ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم هەڵبژێردران بۆ ئەندامێتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە بریتی بوون لە عومەر ئەحمەد محەمەد لەسەر پشکی سلێمانی، دەحام ئەکرەم لەسەر پشکی دهۆک.

News Code 221464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha