ئەم هەڵبژاردنانە نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ جیهان گرنگە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوای دەنگدانی داوای لە دەنگدەران کرد بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ئاگاداری سندووقەکانی دەنگدانەکانیان بن. 


بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەتحەت سنجار، هاوسەرۆکی هەدەپە و هاوسەرەکەی لە ئەنقەرە دەنگی خۆیاندا، سنجار لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "گرنگترین هەڵبژاردن لە مێژوی تورکیادا بەڕێوەدەچێت، دەنگمان بە گۆڕانی دیموکراسی و ئاشتی دا، ئێمە پێمانوایە هەموو هاوڵاتیانمان بە زانینی بەرپرسیارێتی دیموکراسی مامەڵە دەکەن". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەڵبژاردنانە نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکوو بۆ جیهان گرنگە، تورکیا بە ئیرادەی گەل و هەڵبژاردن پێشەنگایەتی ڕێگای ئیدارەیەکی پاوانخوازی دەکات و لەگەڵ ئەمەشدا دەبێتە نموونە بۆ وڵاتانی دیکە.

مەتحەت سنجار وتیشی، "بانگەواز بۆ هەموو لایەک دەکەم بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، هەروەها گرنگیدان بە دەنگەکان ئەرکی ئێمەیە، سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکات، ئەمڕۆ ڕۆژی دایکە و باشترین دیاری کە دەتوانین بیدەین بە دایکان وڵاتێکە کە منداڵەکانیان خەمی داهاتوویان نەبێت".

News Code 221450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha