۴ ملیۆن‌ و ۹۰۴ هەزاركەس ئەمڕۆ لە تورکیا دەنگی ئەوەڵی خۆیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەخەنە سندووقەوە

بەشی تورکیا- له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى توركیا زیاتر لە ۶۰ ملیۆن هاوڵاتی توركیا دەتوانن لەماوەی نۆ كاتژمێردا دەنگ بدەن‌ له‌و ژماره‌یه‌ش ۴ ملیۆن ‌و ۹۰۴ هەزاركەس بۆ یەکەمجارە بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن‌ و ده‌نگ ده‌ده‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش داخستنی دەرگای بنكەكانی دەنگدان، دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا ئەنجامی گشتی دەنگدان ڕادەگەیەنێت ‌و كۆتا ڕاپرسییەکانیش باس لە سەرکەوتنی کەمال کڵیچدارئۆغڵو لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا دەکەن.

 ئەمڕۆ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور لەبەرامبەر کەمال کڵیچدارئۆغڵوی كاندیدى هاوپەیمانیی میللەت، خۆی لەسەختترین کێبڕكێی ۲۰ ساڵی رابردوویدا دەبینێتەوە.

بەپێی ریزبەندی پسوولەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکاندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرکۆمار کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەست ھێنانی ئەو پۆستە، بەڵام بەھۆی کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە ١١ی ئایاردا لەخۆکاندیدکردنی لەبەرئەوەی چاپ کردن و دابەش کردنی کارتەکان تەواوبووە، ناوی ھەر لەسەر کارتەکان دەمێنێتەوە.

News Code 221446

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha