مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش کۆبوونەوەکە بەمشێوەیە:

مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ بووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هەروەها جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی کرایەوە بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک و گەشەپێدانی دیموکراسی.

مەکتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو کەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی کوردستان و پەرۆشیی لایەنەکانی کوردستان و دۆستەکانی گەلەکەمان بۆ دروست کردنی کۆدەنگیی نیشتمانی و یەکخستنی تواناکان دەربڕی و هیوای خواست حوکمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی گەشەکردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

News Code 221444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha