بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق که جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانیشه بۆ کاروباری وزه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی تورکیا ئاگادار کراونه‌ته‌وه که رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ۱۳/۵/۲‌۰۲۳ ده‌ست به هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: کۆمپانیای سۆمۆ دوێنێ پێنجشه‌م به فه‌رمی کۆمپانیای بووتاشی تورکی له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار کردۆته‌وه.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی جه‌ختیشی کردبووه‌وه که گرێبه‌سته‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی به‌بازاڕکردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ته‌واو کردووه و له سبه‌ی شه‌ممه‌وه ده‌ست هه‌نارده‌کردن و فرۆشتنی ده‌کرێت.
سه‌رله‌به‌بانی دوێنێ پێنجشه‌میش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندبوو: "دوای ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق لەبارەی دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ڕێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تەواو بووە".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاشیگه‌یاندبوو: "کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی ۱۰ی ئایار بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکی کردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکووک- جیهان دەست پێ بکرێتەوە".
Your Comment