موحەڕەم ئینجە کشانەوەی خۆی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی تورکیا ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ پێجشەممە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا کشانەوەی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی تورکیا دا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شرۆڤەکارانی پرسی تورکیا ڕایدەگەیەنن کشانەوەی موحەڕەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی تورکیا چانسى سه‌ركه‌وتنى كه‌مال كڵیچدارئۆغڵو ڕکابەری سەرەکیی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر ده‌بێت.

شارەزایان دەڵێن كاندیدبوونى ئینجە لەبەرژەوەندیی ڕەجەب تەییب ئەردغان بوو، چوونكە دەنگی ئۆپۆزسیۆنی توركیا پەرت ‌و بڵاو دەبوو.

وەكوو پێشبینیش دەكرا، ئینجە 5%ی دەنگەكانی بەدەست دەهێنا، بەڵام فشاری میدیا و لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن، وای لێكرد، بڕیارە قورسەكە بدات ‌و لە كاندیدبونى پاشه‌كشه‌ بكات.

News Code 221428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha