بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایدن مەعرووف کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانییە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەداین کە هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا بکرێت، لەماوەی رابردووشدا پێکهاتەکان ئەوەیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دووپاتکردوەتەوە، چوونکە هەڵبژاردن گرنگە و رەهەندێکی نیشتیمانی هەیە".
ئاماژەی بەوەش کرد: پێویستە ئەو لایەنانەی کە کێشەیان هەیە کێشەکانیان لە پرسی هەڵبژاردن بە دوور بگرن و نەبنە هۆیەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، پێکهاتەکانیش کە بەشدارن لە حکوومەتدا هاوکارن بۆ کارەکانی حکوومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و چەند پشتیوانی لە پێکهاتەکان بکرێت ئەوەندەش ئەوان پاڵپشت دەبن بۆ پێکەوە ژیانی نەتەوەکان.
ئایدن مەعرووف باسی لەوەش کرد: "لەگەڵ ئەوەداین کە پرسی کۆتاکان نەکرێتە کێشە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان، داواکارین کە هەڵبژاردن بکرێت لەکاتی خۆیدا و پێکهاتەکانیش بە یەک بازنە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و کورسییەکانیان دابەش نەکرێت بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا".
Your Comment