پرسی پێکهاتەکان تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکانتان مەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان داوا لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە پرسی پێکهاتەکان تێکەڵ بە کێشەکەیانیان نەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایدن مەعرووف کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانییە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەداین کە هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا بکرێت، لەماوەی رابردووشدا پێکهاتەکان ئەوەیان لە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دووپاتکردوەتەوە، چوونکە هەڵبژاردن گرنگە و رەهەندێکی نیشتیمانی هەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد: پێویستە ئەو لایەنانەی کە کێشەیان هەیە کێشەکانیان لە پرسی هەڵبژاردن بە دوور بگرن و نەبنە هۆیەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، پێکهاتەکانیش کە بەشدارن لە حکوومەتدا هاوکارن بۆ کارەکانی حکوومەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و چەند پشتیوانی لە پێکهاتەکان بکرێت ئەوەندەش ئەوان پاڵپشت دەبن بۆ پێکەوە ژیانی نەتەوەکان.

ئایدن مەعرووف باسی لەوەش کرد: "لەگەڵ ئەوەداین کە پرسی کۆتاکان نەکرێتە کێشە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان، داواکارین کە هەڵبژاردن بکرێت لەکاتی خۆیدا و پێکهاتەکانیش بە یەک بازنە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و کورسییەکانیان دابەش نەکرێت بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا".

News Code 221400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha