بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەمیرتاش له تویتێكدا نووسیویهتی: "سڵاو ھاوڕێیان... تەنھا بەوە مەوەستن لە سۆشیال میدیاوە چالاکییەکانی ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن، لە سۆشیال میدیاوە ناتوانن قەناعەت بە ھیچ کەسێک بکەن، ھەتا 14ی ئایار ماڵ بە ماڵ و گوند بە گوند بگەڕێن، سەردانیان بکەن، تەوقەیان لەگەڵ بکەن و لە ئامێزیان بگرن".
دەمیرتاش دهشڵێت: "بەتایبەت خوێندکارانی زانکۆ پێویستە ئەم ھەفتەیە بە چڕوپری کار بکەن... یهڵڵا گەنجینە، با لە خولی یەکەمدا کۆتایی پێبھێنین".".
بڕیاروایه 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماریی تورکیا بەڕێوە بچێت و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارئۆغڵو ڕکابەری سەرەکی ههڵبژاردنهكهن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.
Your Comment