بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر هەورامی، ڕایگەیاند: "لە مانگی 11ی پارەوە پلانی چارەسەرمان خستووەتە بەردەم تیمی وەزاریی پارتی، بەڵام وەڵاممان وەرنەگرتووەتەوە، لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تیمی ئەنجومەنی وەزیران و تیمی مەکتەبی سیاسی پارتی تاوتوێی ئەو پرسەمان کردووە و داوای وەڵاممان کردووە".
سەمیر هەورامی ڕاشیگەیاند: "بە هیواین گرفتەکە چارەسەر بکەین، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی وامان وەرنەگرتووە بۆ چارەسەری گرفتەکە".
سەمیر هەورامی باس لەوەش دەکات: "یەکێک لە گرفتەکانی نێوان تیمی وەزاریی پارتی و تیمی وەزاریی یەکێتی پرسی چارەسەرکردنی بابەتی دارایی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەرین و گەرمیانە".
Your Comment