بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران له‌سه‌ره‌تای کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌یه، به‌ڵام ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان ته‌نها بیری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌کاته‌وه، ئێمه په‌یوه‌ندیه‌کانمان له‌گه‌ڵ عێراق قووڵ و مێژوییه و ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه درێژه پێبده‌ین".
ڕەئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئێستا بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که و جیهان رونه که ئێران له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریدایه له دژی مادده‌ی هۆشبه‌ر و قوربانی زۆری داوه و رۆژێک به ئه‌ورووپیه‌کانم وت ئه‌گه‌ر ئێران رێگری له مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌کات ئه‌وا مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌مو ئه‌وروپا ده‌گرێته‌وه، بێگومان وڵاتانی ناوچه‌که ده‌بێت هاوکاریه‌کی راسته‌قینه بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێکخراوه‌کان به‌تایبه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر، زۆرجار وتومانه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌رکییه‌تی پشتویانی بکات و ئێستا له چوارچێوه‌ی قسه‌دا پشتیوانی ده‌کات به‌ڵام پشتیوانی راسته‌قینه‌ی ئێران نیه".
سه‌رۆک کۆماری ئێران په‌یوه‌ست به کێشه‌ی ئاو وتی: "وڵاتانی ناوچه‌که هه‌ندێک مافیان له پێدانی ئاو بۆ دیاریکراوه و پێویسته پێوه‌ی پابه‌ندبن، ئێمه له په‌یوه‌ندی له مافی کۆماری ئیسلامی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه و پێمانوایه پێویسته مافی ئاو له په‌یوه‌ندی به رێککه‌وتنه‌کانی دیکه رێزی لێ‌بگیردرێت، هه‌روه‌ک که ئێران پێداگیری ده‌کات که سود له ئاوی ئه‌ڵوه‌ند وه‌ربگرێت ئه‌وا ئه‌و مافه بۆ عێراقیش پارێزراوه و ده‌بێت وڵاتانیش به رێککه‌وتنه‌کان پابه‌ندبن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه بۆ وڵاتانی ناوچه‌که دروست نه‌بێت".
لایخۆیه‌وه لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق له کۆنگره‌که‌دا رایگه‌یاند، "سوپاس و پێ‌زانین خۆمان بۆ بانگهێشتکردنمان بۆ سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خه‌مه‌ڕو، ده‌مانه‌وێت خۆشحاڵی خۆمان بخه‌ینه‌ڕو که جه‌ختکردنه‌وه‌یه له په‌یوه‌ندی دێرین و مێژویی که په‌یوه‌ندی هه‌ردو گه‌لی عێراق و ئێران به‌په‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
سەرۆک‌کۆماری عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ته‌نها به دامه‌زراوه‌کانی هه‌ردو وڵاتمان نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه، به‌ڵکوو به هه‌مو لایه‌نه‌کانه‌وه‌یه چوونکه ئێمه په‌یوه‌ندی مێژویی و جوگرافی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌وه سه‌رباری نه‌ته‌وه و پێکهاته‌ی جیاواز، هه‌روه‌ها بازرگانی و هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوبه‌ش ده‌مان به‌ستێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌م راستیانه رونن که په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و کۆماری ئییسلامی ئێران جێگیر و نه‌گۆڕه".
لەتیف رەشید وتیشی: "باس کردنی ورده‌کاری په‌یوه‌ندی مێژویی نێوان ئێران و عێراق پێویستی به‌کاتێکی زۆره، گه‌لی عێراق ناسراوه به دڵسۆزییه‌که‌ی و هه‌رگیز پاڵپشتی گه‌لی ئێرانی له بیر نه‌کردووه، ئه‌و ده‌مه‌ی که له‌ژێر نه‌هامه‌تی سته‌م و دڕنده‌یی و دیکتاتۆریه‌تدا ده‌ژیاین ئه‌و ده‌مه ده‌رگاکانی به‌ڕوی هه‌موو پێکهاته و نه‌ته‌وه‌کان کردوه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵهاتن له سته‌م و سته‌مکاری دیکتاتۆریه‌ت".
ناوبراو وتیشی: "هه‌روه‌ها عێراق گرنگیدانی ئێران بۆ کوردان له‌بیر ناچێته‌وه، ئه‌وده‌مه‌ی که روبه‌ڕوی هێرشی چه‌کی کیمایی بونه‌وه له هه‌ڵه‌بجه، دوایین هاوکاری ئێران که پاڵپشتیکردنی ئێمه بو له شه‌ڕکردن دژی رێکخراوی داعش، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات جێگیر و تۆکمه‌یه و رۆژ دوای رۆژبه‌هێزتریش ده‌بێت له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه که له‌هه‌مو بواره‌کاندا به‌هێزتری بکه‌ین له‌نێویاندا چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌ن هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی پشکی عێراق له ئاو به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی که‌ناره‌کان له‌سه‌ر روباری دیجله و شه‌تولعه‌ره‌ب که سه‌رچاوه‌که‌ی ئێرانه".
سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕوونیشی کرده‌وه: "ده‌بێت ئێمه پێکه‌وه روبه‌ڕوی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ری ببینه‌وه، ئه‌مه په‌تایه‌که که بوه‌ته شێرپه‌نجه و له‌نێو خه‌ڵکدا بڵاوبوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها گرنگه ئاڵوگۆڕکردنی زانیار له‌نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی وڵات بۆ به‌هێزکردنی کاری دامه‌زراوه‌یی هه‌ردوولا".
په‌یوه‌ست به ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کان له‌تیف ره‌شید ده‌ڵێت: "له کۆبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردو باسمان له هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا کرد، ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامی ئه‌رێنی، سه‌باره‌ت به ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌که خۆشخاڵم و پیرۆزبایی له ئێران ده‌که‌م له به‌هێزکردنی په‌یوه‌نیه‌کانی له‌گه‌ڵ سعودیه و ئومێده‌وارین ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆکارێک بۆ سه‌قالمگیری و پێکه‌وه کارکردن له ناوچه‌که‌دا به‌جۆرێک خزمه‌ت به گه‌لانی ناوچه‌که بکات".
Your Comment