گەنجێکی کورد بوو بە پارێزگاری شارۆچکەی لامبێس لە لەندەن

بەشی جیهان- گەنجێکی کورد وەکوو پارێزگاری ناوچەی لامبێس- لەندەن سوێندی یاسای بە زمانی کوردی و ئینگلیزی خوارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شاری ناوچەی لامبێس  گەنجێکی کورد بەناوی سەرباز بەرزنجی کرا بە پارێزگاری شارۆچکەی لامبێس لە لەندەن.

لە ٦ـی ئایاری ساڵی رابردوودا سەرباز عەلی بەرزنجی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا بۆ شارەوانیەکان لە شاری لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بووە ئەندامی شارەوانی و دواتریش خۆی بۆ پارێزگاری ئەو شارۆچکەیە کاندید کرد.

شارۆچکەی لامبێس ژمارەی دانیشتوانەکەی ٣٢٨ هەزار و ٢٤٤ کەس بووە بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٩ و رووبەرەکەی ٢٦ کیلۆمەترە و دەکەوێتە باشوری لەندەن، لە سەرەتادا ناوی شارۆچکەکە لامبێسیا بووە و ساڵی ١٢٥٥ ناوەکەی کراوە بە لامبێس.

سەرباز عەلی بەرزنجی لە گوندی مەمەنداوە لە ناحیەی بنگرد لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە دایک بووە، ماوەی ٢٠ ساڵە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە و بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری بیناسازیدا هەیە.

News Code 221327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha