له ‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى پێکدادان ڕووی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى، له‌ناکاو ده‌نگى فیشه‌ک بەرز بووەوە و دوو که‌سیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له ‌ڕووداوه‌که‌، له ‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه‌ ورده‌کاریی کێشه‌که‌ى ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند: "ئێواره‌ى دوێنێ کێشه‌یه‌ک له‌نێوان کارمه‌ندانى پرسگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى دکتۆر جەمالی منداڵانی سلێمانی ‌و هاوڵاتیه‌کدا ڕووی دا که‌ ده‌وترێت کارمه‌ندى هێزێکى ئه‌منى سلێمانیشه‌".

ئەو سەرچاوە وتیشى: "دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسى نه‌خۆشخانه‌که‌ کێشه‌که‌ چاره‌سه‌رکرا و که‌سه‌که‌ش ڕۆیشت، به‌ڵام له‌ناکاوو له‌ کاتژمێر 2ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆدا به‌ده‌مانچه‌یه‌که‌وه‌ خۆى کرد به‌ناو نه‌خۆشخانه‌که‌داو ده‌ستى به‌ته‌قه‌کردن کرد و 2 کارمه‌ندیشى بریندار کرد".

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌کە دواى ته‌قاندنى 13 فیشه‌ک هێزه‌کانى پۆلیس‌ و ئاسایش گه‌یشتنه‌ ناو نه‌خۆشخانه‌که‌و توانییان کۆنترۆڵى ڕه‌وشه‌که‌ بکه‌ن.

News Code 221313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha