پێویستە ئەمریکییەکان ناوچەکە بەجێ‌بهێڵن/ وردترین هەنگاو لەدژی ئێران وەڵامێکی سەختی دەبێت

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند پەیمامی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئێمە بۆ هێزە ناهەرێمییەکان بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا ئەوەیە کە بەزووترین کات ناوچەکەمان چۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک‌کۆماری ئێران وتارێکی لە میانی نمایشی سەربازی کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەرتەشەوە بەڕێوەچوو پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئەرتەشی ئێران بەنداوێکی تێنەپەڕێنە لەبەرامبەر تیرۆر و گرووپە تەکفیرییەکان و تاوانباران، هەروەها لە بەردەم گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا وەستاوە و بەرگری لە سنوورەکانی وڵات دەکات لە هەر مەترسییەکی دەرەکی، هەروەها ئاسمانی ئێران دەکاتە ئەمنترین لە هەموو ناوچەکەدا".

ڕەئیسی وتیشی: "لە کاتێکدا بەشێک لە سوپای نێودەوڵەتی کەرەستە و تەکنۆلۆژیاکانیان لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکەن، ئەرتەشی وێمە خاوەنی باشترین کەرەستە و تەکنۆلۆژیای سەردەمی ئێرانە و بە کەرەستەی تایبەت بە خۆی تەیار کراوە کە لەسەر بنەمای زانستی سەردەمیانە و توانا ناوخۆییەکان دامەزراوە".

ناوبراو ڕاشیگەیاند ئەرتەشی ئێران هێزێکی پشتیوانە بۆ ئاسایشی نیشتمان و هاوڵاتیان، هەروەها لە هەر ڕووداوێکی نائاساییدا هەمیشە لە پاڵ خەڵک دەوەستێت".

سەرۆک‌کۆماری ئێران ئەوەشی خستەڕوو: " ئامادە بوونی هێزەکانی ئێران گەرەنتی ئاسایشی تەواوی ناوچەکە دەکات، هاوکات بوونی هێزی بیانی هەڕەشە لەم ئاسایشە دەکات، هەربۆیە پێویست بە بوونی هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی ناکات".

ئیبراهیم رەئیسی داواشی لە هێزەکانی ئەمریکا کرد لە زووترین کاتدا ناوچەکە بەجێبهێڵن چوونکە ئەم هەنگاوە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بەرژەوەندییەکانی ناوچەکەش دەکات".

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، دوژمنانی ئێمە دەبێت دەرک بە پلە و پایە و هێزی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بکەن و وڵاتی ئێمە بە باشی بناسن.

News Code 221274

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha