تورکیا بە درۆن ئۆتۆمبێڵێکی لە قەزای پێنجوێن کردە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی پێنجوێن کردە ئامانج و هێرشەکە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامێکی تیمی کوردستان عێراقی ڕێکخراوی CPT ئەمریکی بە شارپرێسی وتووە: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی کانی میرانی کۆماری، ساڵیاوا و وریاوایان لە قەزای پێنجوێن کرد و ئۆتۆمبێلێکی مێکزەمینی بە ئامانج گرتووە.

کامەران مەلا عوسمان، وتیشی: لەسەرەتادا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئۆتۆمبێلێکی مێکزەمینی لە گوندی کانی میرانی کۆماری بە ئامانج دەگرن. بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دەربازی دەبێت و بەر بۆردوومان ناکەوێت، لە دوای پێنج خولەک، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دوو بۆمبی تر ئاراستەی ئۆتۆمبێلەکە دەکەن و لە گوندی وریاوا دەیپێکن.

لە بارەی یانەکانی بۆردوومانەکەوە وتی: بۆردوومانەکە ژمارەیەک بریندار و کوژراوی لێکەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی قوربانیەکان دیار نیە و بەهۆی سووڕانەوەی بەردەوامی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش هاوڵاتیان ناتوانن نزیکی ئۆتۆمبێلەکە ببنەوە.

هەرلەسەر ئەو ڕووداوە، عوسمان ڕەوف، ئەنجومەنی گوندی کانی میرانی کۆماری دەڵێت: ئۆتۆمبێلێک سێ کەسی تێدابوو، کە گەریلاکانی پەکەکە بوون لەلایان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج و سێ مووشەک بەر ئۆتۆمبێلەکەوت، ئێمەناتوانین بچینە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام گومانی تێدا نیە ئەوانی ناو ئۆتۆمبێلەکەدابوون نەماون.

News Code 221264

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha