ئەندامی باڵای یەکێتی هێرشی کردە سەر حکوومەتی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان ڕایدەگەیەنێت حکوومه‌تى هه‌رێم که‌وتۆته‌ دۆخێکى خراپه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ له ‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ ئێستا له ‌ناکۆکیه‌کى ناخۆشداین، حکوومه‌تى هه‌رێم که‌وتۆته‌ دۆخێکى خراپه‌وه‌، تیمى یه‌کێـتیى نیشتمانیى کوردستان بایکۆتى حکوومه‌تى کردووه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و ناکۆکیانه‌ى که‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى نه‌بوونى شه‌فافیه‌ت له‌نه‌وتدا".

ناوبراو ده‌شڵێت: "عێراق نه‌وتى فرۆشتووه ‌و شه‌ڕیشى هه‌بووه‌، ئێمه‌ش به ‌هه‌مانشێوه‌ نه‌وتمان فرۆشتووه ‌و شه‌ڕیشمان هه‌بووه‌، به‌ڵام عێراق 130 ملیار دۆلارى پاره‌ى خه‌زنکراوى هه‌یه‌، ئێمه‌ش 35 ملیار دۆلار قه‌رزارین، کاره‌ساته‌که‌ له‌وێدایه‌".

پیرە جه‌ختی کرده‌وه: "ناکۆکیه‌که‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان وڵاتێکى بێ کابانه‌، وڵاتێکه‌ نه‌یتوانیوه‌ ئیداره‌ى مه‌مله‌که‌ته‌که‌ى خۆى بدات، نه‌وتى فرۆشتووه‌، مووچه‌ى که‌م کردۆته‌وه‌، هێشتاش 35 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌، باشه‌ ده‌بێت چ کاره‌ساتێکت سازکردبێت، بۆیه‌ پێموایه‌ خوا به ‌حه‌جێک ‌و دوو حه‌ج‌ و 10 عومره‌ و 20 عومره‌ش ئه‌م حکوومه‌ته‌ عه‌فو ناکات".

News Code 221252

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha