بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌فده باڵاکه‌ى کوردستانی سووریا لەبینای په‌رله‌مانى فەرەنسا، یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پیێرى لۆرانت په‌رله‌مانتارى فه‌ره‌نسا ئه‌نجام داوه.
له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره فه‌ره‌نسیه‌که‌دا، وه‌فده‌که‌ى کوردستانی سووریا هێرشە تیرۆریستییەکەی یه‌که‌م ئێواره‌ى نه‌ورۆزى جندرێسى له عه‌فرین به په‌رله‌مانتاره‌که و حکوومه‌تى فه‌ره‌نسا گه‌یاند، له‌و ڕوهشهوه پیێرى لۆرانت نیگه‌رانى خۆى ڕاگه‌یاندو وتى: خەڵکی کوردستانی سووریا بوون شەڕی ڕاسته‌قینه‌تان دژی تیرۆر کرد، ئه‌وه‌ى له جندرێسیش ڕووی دا ئێمه‌ى نیگه‌ران کرد.
هه‌روه‌ک بڕیاره ئەو شاندە چەند کۆبوونەوەی دیکەیان لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسی ببێت و له کۆبوونەوەکاندا کۆسپه سیاسی و ئابووریی و مرۆیی و ئه‌منییه‌کان و په‌لاماره‌کانى ئه‌مدواییه‌ى تورکیا بۆسه‌ر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات تاوتوێ بکرێن.
شایانی باسە وه‌فده‌که‌ى کوردستانی سووریا پێکهاتوون له به‌دران چیا کورد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر و عه‌بدولکه‌ریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە ئەورووپا و ڕوکسان محه‌مەد وتەبێژی یەپەژە نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە و خالید عیسا نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە فەرەنسا.
Your Comment