راپۆرتی نوێی هیومان رایتس وۆچ لەسەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- هیومان رایتس وۆچ نوێترین ڕاپۆرتی لەسەر ڕەشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتی ساڵانەیدا رایدەگەیەنێت: "لە مانگی ئابدا، دەسەڵاتدارانی کورد پێش خۆپیشاندانی پلان بۆ داڕێژراو کە لەلایەن ڕەخنەگرانی حکوومەتی هەرێمەوە بانگەوازیان بۆ دەکرد، دەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانیان دەستگیر کرد".

ئە ڕێکخراوە دەشڵێت: "سێ کەس لەوانەی دەستگیرکراون و بۆ ماوەیەکی کورت ڕاگیراون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوون، بەهەمان شێوە لە ساڵی 2021 دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەنووس و چالاکواندا سەپاند".

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "لە هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2008ەوە ڕاگرتنی فیعلی سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات "جگە لە حاڵەتێکی زۆر کەم نەبێت وەک وتەی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی کردووە.

رێکخراوی مافی مرۆڤ لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێت: "حکوومەتی هەرێم بەردەوام بووە لە ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی هەزاران عەرەب بۆ ماڵەکانی خۆیان بۆ گوندەکانی ناحیەی ڕەبیعە و قەزای حەمدانییە، بەڵام ڕێگەی بە گوندنشینە کوردە ناوخۆییەکان دا بگەڕێنەوە بۆ هەمان ئەو ناوچانە".

راپۆرتەکە ئاشکرای کردووە: "ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ناوزڕاندن لە مانگەکانی حوزەیران و ئەیلولدا سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و چوار چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێکی دیکە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوون، تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ چاوەڕێی یەکلابونەوەی سزاکانیان بوون".

News Code 221192

Your Comment

You are replying to: .
captcha