ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: هێرشەکانی تورکیا پرسی چارەسەری قەیرانی سووریا نامومکین دەکات

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەبەیاننامەیێکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا و هێزەکانی سەربەو سوپایە بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا دەڵێت ئەو هێرشانە ڕێگرن لەوە چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا دەستەبەر بکرێت.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیێکدا کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا و هێزەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا پیشان دا و ئەو هێرشانەی ئیدانە کرد.

بەگوێرەی نووسراوی فورات نیوز، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا هۆشداریی ئەوەشی بە ڕووسیا و ئەمریکا داوە کە هێرشەکانی تورکیا هیواکان بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا دەسڕنەوە.

دەقی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات:

دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوانی سەر بەو وڵاتە پەرەیان بە هێرشەکانیان بۆ سەر عەین عیسا و تەل تەمەر و زرگان داوە.

جووڵەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی سەر بە سوپای ئەو وڵاتە لە کاتێکدایە کە ڕێککەوتننامەی ئاگربڕی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و تورکیا بە گەرەنتیی ئەمریکا و ڕووسیا واژۆ کراوە.

ئێوە بەناوی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتەوە ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین و هۆشداری بە هەموو دەسەڵاتە جیهانییەکان و بەتایبەت بە ڕووسیا و ئەمریکا دەدەین کە ئەو هێرشانە پڕسەی چارەکردنی قەیرانی سووریا پەک دەخاتە و ئەگەر هێرشەکانی ڕانەگیرێن هیوای دەستەبەرکردنی چارەسەر بۆ قەیرانی سووریا بە گوێرەی مادەی دەولییەکان و بەتایبەت لە سەر ئەساسی بڕیارنامەی 2254 لە گۆڕ دەنرێت.

دەوڵەتی تورکیا جارێکی تر سەلماندی کە پێبەند نیە بە هیچ بەڵێن و پەیمانێکەوە کە خۆی واژۆی دەکات بۆیە بەردەوام بوونی هێرش و داگیرکاریی لە سووریا بۆ دەستەبەرکردنی نیاز و بەرژەوەندیی خۆی لە چوارچێوەی خەیاڵی گەڕاندنەوەی ئیمپراتوورییەتی عوسمانییە.

ئێمە بە ناوی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتەوە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی مافی بەرگریی ڕەوای خۆیان بەرگری لە سەروەریی خاکی سووریا بکەن و ڕێگەش نادەین خاکی سووریا بە دەستی تورکیا داگیر بکرێت.

ئێمە داوا لە فیدراسیۆنی ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەین دەستبەجێ هێرشی داگیرکارانەی تورکیا بوەستێنن و سنوورێک بۆ پێشێل کردنی بەردەوامی پەیڕەوە دەولییەکان دابنێن. هەروەهاش داوا لە هەموو هاووڵاتییانی سووریا دەکەین لە بەرامبەر داگیرکەراندا بوەستن چوونکە ئەمە قۆناغی تاقی کردنەوەی نیشتمانپەروەرانی سووریایە.

News Code 221175

Your Comment

You are replying to: .
captcha