گەندەڵیی ئابووری هەرێمی کوردستانی بردۆتە لێواەری ڕووخان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حاكم قادر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی رایگه‌یاند ڕۆژ بەڕۆژ گیرفانی ھاوڵاتیان بەتاڵتر دەبێت، ئابووری وڵات لە لێواری ڕووخان و لێکترازاندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم قادر له ‌نووسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی بڵاوی كرده‌وه‌: "لە کاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ گیرفانی ھاوڵاتیان بەتاڵتر دەبێت، ئابووری وڵات لە لێواری ڕووخان و لێکترازاندایە، گەندەڵی تا بینەقاقای حکوومداری چووە، جەردەیی لە داھاتی نەوت و سەر مەرزەکان و قاچاخچێتی لە داغڵ کردنی خواردنی ئێکسپایەر و مادەی سەرەتانیدا زیاد دەکات، لێبڕینی مووچە و نەبوونی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان".

حاكم قادر باسی له‌وه‌ش كردووه‌: ھەروەھا بۆ ھاوڵاتیان ھیچ دەرفەتێکی نەھێشتۆتەوە، بێکاری باڵی بەسەر گەنجانی وڵاتدا کێشاوە، بە تایبەت لەم کاتەدا بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری نیشتمانی رایچڵەکاندین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221160

Your Comment

You are replying to: .
captcha