بەرپرسێکی یەکگرتوو: هەرێم گەیشتە ئەوەى بۆ دابین کردنی بوودجە لە بەردەم بەغدا چۆک دابدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت پاش چارەکە سەدەیەک لە حوکمڕانیی، پێگەی هەرێم گەیشتە ئاستێک کە لە بەردەم بەغدادا چۆک دابدەن و داوای دابین کردنی مووچە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر عەبدولعەزیز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و سەرۆکی پێشوتری فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان لە تویتێکیدا دەڵێت: "لەجێگەی زیادکرنی پشکی گەشەپێدانی هەرێمەکان، گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان و بردنەسەرەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی، پێگەی هەرێم گەیشتوەتە ئاستێک کە بۆ دابین کردنی موچە لە بەردەم بەغدادا چۆک دابدەن".

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێ كردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی دەشڵێت: "داواکاریی سەرەکیی هەرێم لەئێستادا تەنها دابین کردنی مووچەیە لە بەغدا، لەجێی پرۆژەی گەشەپێدان و زیادکرنی پشکی گەشەپێدانی ئەقالیم، گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان و بردنە سەرەوەی پشکیی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی.. لە کوێوە بۆ کوێ؟".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221159

Your Comment

You are replying to: .
captcha