بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کینۆ گابریەل وتەبێژی هێزەکان هەسەدە بۆ ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاندووە: ئێمە وەک هەسەدە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەکدارانی سەربەو وڵاتە قبووڵ ناکەین و ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین.
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە کە ئەمە شتێکی نوێ نییە و لە ساڵەکانی رابردوودا ئەو هەڵوێستەیان بینی و پێویستە ئەوان چاوەڕێی شتێکی نوێ نەبن.
کینۆ گابریەک باسی ئەوەشی کرد کە هێزەکانیان پابەندی پەیمانەکانن و ئاگربەست جێبەجێ دەکەن و وتی: "ئێمە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا بەرخۆدان دەکەین و وڵامی هێرشەکان دەدەینەوە. پێویستە هێزەکانی تر کە ئاگربەستیان ئیمزا کردووە لەبەرانبەر پێشێلکاریەکان بێدەنگ نەبن."
سەبارەت بە رادەست کردنی شارەکە بە حکوومەتی سووریا وتەبێژی هەسەدە ئەو هەواڵانەى رەت کردەوە و جەختی کردەوە کە شتێکی بەو شێوەیە نییە و ئەگەر رێکەوتنێک هەبووایە، هەسەدە بە فەرمی ئاشکرای دەکرد.
گابریەک لە کۆتایی قسەکانیدا راشیگەیاند، هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامن کە ئەویش بەشێکە لە سیاسەتەکانی ئەو حکوومەتە لە سەرتاسەری هەرێم و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کۆی هەواڵنێر: 60113
Your Comment