بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی كردووە بە بەردەوامی كردەوە تاوانكارییەكان كە ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ماڵ و موڵكیان دەخاتە مەترسییەوە، لە هەمان كاتیشدا بە ئامانجگرتنی سەروەری وڵات و هەوڵە نیشتمانییەكانە كە دەنرێت لە پێناو پارێزگاری گردن لە شكۆی دەوڵەت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو كردەوانە زیان بە ناوبانگی عێراق دەگەیەنێت لە ڕووی نێودەوڵەتی، ھاوکات كاریگەریی خراپیش دەكاتە سەر پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەویش لە رێگەی بە ئامانج گرتنی نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكان كە ئەركی پاراستن و سەلامەتی و ئاسایشیان لە ئەستۆی عێراقە لە چوارچێوەی پابەندبوونە كارپێكراوە نێودەوڵەتییەکان.
هەر لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە کراوە كە هێزە ئەمنییەكان پێویستە هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ راودوونانی تاقمە تاوانكارییەكانی دەرەوەی یاسا و راپێچ كردنیان بۆ بەردەم دادگا و رێگری كردن لە دووبارە بوونەوەی رووداوی لەو جۆرە لە پێناو پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی باڵای وڵات و زامن كردنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment