بانکی ناوەندیی عێراق بە فەرمی نرخی دۆلاری لە بەرامبەر دینار بەرز کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بانكی ناوەندیی عیراق لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی نرخی نوێی دۆلاری ئەمریكیی بەرانبەر بە دیناری عیراق جێگیركرد، بەپێی نووسراوەكە، یەك دۆلار بە هەزار و 450 دینار دەفرۆشێت بە بانكە ئەهلییەكان و بە هەزار و 470 دیناریش دەگاتە هاووڵاتیی ئاسایی.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەكشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2020 بە نووسراوێكی فەرمی بانكی ناوەندیی عێراق نرخی نوێی دۆلاری ئەمریكیی بەرانبەر بە دیناری عیراقی ئاراستەی بانكەكان كردووە، بەپێی نووسراوەكە، وەزارەتی دارایی یەك دۆلار بە 1450 دینار دەفرۆشێت بە بانكە ئەهلییەكان، بانكە ئەهلییەكانیش یەك دۆلار بە 1460 دینار دەفرۆشن بە بازاڕەكانی دراوی بیانی.

هەر بەپێی نووسراوەكەی بانكی ناوەندی، لە بانكە ئەهلییەكان و بازاڕەكانی دراوەوە یەك دۆلار بە 1470 دینار دەفرۆشرێت بە كڕیاری ئاسایی، بەوەش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 147 هەزار دیناری عێراقی دەبێت بۆ هاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندیشدا، كە واژۆی مستەفا خالد پارێزگاری بەوەكالەتی بانكەكەی بەسەرەوەیە، جەختكراوەتەوە، كە "ئەم نرخە جێگیرە، كۆتاییە و ناگۆڕدرێت".

News Code 221114

Your Comment

You are replying to: .
captcha