عه‌قڵیه‌تێک له‌ به‌غداوه‌ ده‌یه‌وێت گرفت بۆ کوردستان دروست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، عه‌قڵیه‌تێک له‌ به‌غداوه‌ ده‌یه‌وێت گرفت بۆ کوردستان دروست بکات و باشترە کورد چاوه‌ڕوانی هیچ له ‌به‌غدا نه‌کات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی-ی راگەیاندووە عێراق و نیه‌تی عێراق وابووه‌ که‌ ویستویانه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین له ‌ناچاری و بێده‌سه‌ڵاتییان بووه‌، به‌ڵام ئێستا کە ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ هاتوون، دۆخه‌که‌ به‌ جۆرێکه‌ خۆشیان دۆخیان باش نییه‌، ئه‌وه‌تا به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رز کراوه‌ته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه‌ دۆخی خۆیان باش بکه‌نه‌وه‌ و مووچه‌ی خۆیان پێ نادرێت، عێراق لەبه‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش کردووە، باوه‌ڕناکه‌م هیچ چاوه‌ڕوانی دیموکراتی له‌ عێراق بکرێت، عێراق دۆخی خراپه‌، له رووی ئیدارییه‌وه‌ که‌س به‌ که‌س نییه‌، له‌ رووی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ژێرخانی ئابووری و داراییشه‌وه‌ به ‌هه‌مان شێوه‌، ئه‌وه‌ خۆی عێراق به‌ ده‌ستی خۆی پاره‌که‌ی ده‌شکێنێت له‌ به‌رانبه‌ر دۆلار.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ده‌بێت کورد وه‌فدی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا قسه ‌بکه‌ن که‌ عێراق مافی کورد پێشێل ده‌کات، قووتی شەش ملیۆن کوردی بڕیوه‌، "من پێم وایه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا ئاسنی سارد ده‌کوتین".

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان پشتیوانی له‌ قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، "قه‌واره‌ی هه‌رێم سیاسی و یاسایی و ئاساییه‌ و له‌ ده‌ستووری عێراقیشدا دانی پێدانراوه‌، وڵاتانی جیهان له‌ خۆیانه‌وه‌ کونسوڵخانه‌یان لە هەرێمی کوردستان نه‌کردووه‌ته‌وه‌ و پێم وایه‌ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان و جیهان کوردستان ده‌پاریزن، خۆمان ده‌بێت کاری له‌سه‌ر بکه‌ین، چوونکه‌ جێگایەکە ده‌بێت خه‌ڵکی دیکه‌ لێره‌وه‌ فێری دیموکراسی بێت، تاکه‌ شوێنه ‌له ‌ناوچه‌که‌ هه‌ست به‌ ره‌نگه‌ جیاوازه‌کان دەکرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 221105

Your Comment

You are replying to: .
captcha