کوردپرێس:
جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا رایگەیاندووە "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ملازم ئەوەل عەبدولڕەحمان ئەمین دەکەم کە لەلایەن پەکەکەوە کوژرا. پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و نابێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوونی هەبێت".
بەهۆی شەڕى شەوى رابردووی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە لەنزیک قەزای ئامێدى، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا کە خەڵکى باکوورى کوردستانە و بڕیارە تەرمەکەی لە شارى زاخۆ بەخاکبسپێردرێت.
کاژێر 11:30 خولەکی شەوى رابردوو یەکشەممە 13-12-2020 ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لەنزیک گوندى گرگاشی سەر بە دەڤەرى بەرێگارى نزیک سەنتەرى قەزای ئامێدى ویستوویانە لە خاڵێکى پشکنینى پێشمەرگە تێپەڕن، لەوکاتەدا تەقە لەنێوان هێزى پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە دروستبوو و لە ئەنجامى ئەو شەڕە پێشمەرگەیێکى هێزى رۆژ بە پلەى ملازم ئەوەل گیانی لەدەست داوە.
Your Comment