کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕتی لە زاری چاوگێک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، "هەوڵ دەدەن لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەرئەنجامی یەکەمی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنن".
چاوگەکە ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر دەرئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی بە رێژەی لەسەدا پێنج جیاوازییان هەبوو، ئەوە لە هەمان بنکە جارێکی دیکە بە دەستی دەنگەکان هەژمار دەکرێتەوە.
بڕیارە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە شێوەیەکی تەندروست لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
Your Comment