بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسۆڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، مەهدی شووشتەری، سەرکونسۆڵی ئێران لە سلێمانی ڕۆژی شەممە 8ی جۆزەردانی 1400 لەگەڵ کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە تۆکمە کردنی هاوکارییەکان کرا لەبوارەکانی مەشق و ڕاهێنانی تەکنیکی و چارەسەر کردنی کێشەی کرێکارانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها گواستنەوەی زیندانیانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment