کوردپرێس:
ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی لە "کۆڵەپشت" دا کە ستونێکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە خەندانە و ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە دەینوسێت، رایگەیاندوە، "وتاره‌كه‌ی جینین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی عێراق كه رۆژی 19ی (ئایار/5)ی 2021 رایگه‌یاند، ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێوه كه ده‌یان ساڵ خه‌بات و تێكۆشانتان بۆ كردوه، هه‌زاران قوربانیتان له پێناویدا به‌خشیوه به‌مشێوه په‌رته‌وازه‌ییه‌ی نێوانتان، به نه‌بونی دادپه‌روه‌ری، نه‌بونی شه‌فافیه‌ت، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادی و ڕاده‌ربڕین، دابه‌شبونی كوردستان به‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزو زه‌رد، یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر نیه، قسه‌ی كه‌سێكی ساده نیه به‌ڵكو قسه‌ی خه‌م خۆر‌و دۆستێكی ئه‌وروپی كورده".
ئه‌رسه‌لان بایز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "جینین پلاسخارت هه‌تا بڵێی چالاك و هه‌ر ڕۆژه له شار‌و شارۆچكه‌و له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه و لای لێپرسراوێكی حیزبی و حكومی عێراقه، له خه‌می دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه ژیان و سیستمێكی دیموكراتی، ئه‌و ژنه ڕاشكاوانه پێمان ده‌ڵێت: كورده‌كان...! ئه‌گه‌ر ته‌با نه‌بن، په‌یوه‌ندی نێوان خۆتان چاك نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌تان ئاشت نه‌بنه‌وه، ڕاسته ڕێی دیموكراتی نه‌گرنه‌به‌ر، دور نیه ئه‌زمونه‌كه‌تان بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، كلیله‌كه‌ش له ده‌ست خۆتانه‌و ونی مه‌كه‌ن".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "قسه‌كانی ئه‌و ژنه زه‌نگی هۆشیاری و ئاگاداركردنه‌وه‌یه، به‌ڵام ئایا به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی و داراییه‌كانی ئه‌مڕۆی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان، ڕێگا به گوێ گرتن له‌و جۆره ئاگاداركردنه‌وه و هۆشیاریانه ده‌ده‌ن؟ ئایا مێژوی ئێمه‌ی كورد هه‌ر به‌مجۆره نا ته‌باو دواتر شكست نه‌بوه؟ مێژو، ئه‌زمونی زۆرمان له باره‌ی شكسته‌كانی كورد بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌رسمان لێوه‌ر نه‌گرتوه، پێشتریش دۆسته‌كانمان زۆریان پێ وتوین، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێمان لیێ نه‌گرتون، سوپاس پلاسخارت بۆ خه‌مخۆری و په‌رۆشیت، سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی ڕاشكاوانه ده‌ستت خسته سه‌ر برینه به‌سوێكان، كه ئێمه‌ی كورد ناتوانین به‌مجۆره ڕاشكاوانه بدوێین".
ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هه‌مومان له گه‌وره‌ترین لێپرسراوی هه‌رێمی كوردستان تا كاسبكارێكی نه‌خوێنده‌وار ئه‌و ڕاستیه تاڵانه ده‌زانین، به‌ڵام خۆمانی لێ نه‌بان ده‌كه‌ین و لێی ڕاده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێكیش باسیان بكات دوچاری گرفت و كێشه ده‌بێت، كاتێكیش سه‌ر له‌به‌ردی ئه‌لحه‌د ده‌ده‌ین له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كان ده‌گرین".
راشیگه‌یاندوه، "دۆسته‌كانمان له ئێمه‌ی كورد خۆمان، بۆ مانه‌وه‌و پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه خه‌م خۆر‌و به په‌رۆشترن، خۆشمان بێ‌باك هه‌ر خه‌ریكی قۆڵ بادان و جنێو، پلان گێڕانین له یه‌كتر".
Your Comment