یه‌کێتی شکستی ئیداره‌دانی سلێمانی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌تی  هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هات و هاواره‌ی یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شکستی ئیداره‌دانی سلێمانی، بخاته‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌ت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ وشه‌-ی راگه‌یاندووە: ئێسته‌ له‌ هه‌ڵبژاردن نزیک ده‌بینه‌وه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ موزایه‌ده‌ ده‌ست پێ ده‌کات، حکوومه‌ت گه‌نده‌ڵه‌ و حکوومه‌ت خراپه‌ و... وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ ناو حکوومه‌ته‌که‌ نه‌بن، ده‌یانه‌وێ سواری ئه‌و شه‌پۆله‌ ببن، خۆیان به‌ سته‌ملێکرا و پێشان ده‌ده‌ن.

عەونی زیاتر وتی: یه‌کێتی به‌و قسه‌ و هات و هاواره‌ی ده‌یه‌وێ شکستی ئیداره‌دانی پارێزگای سلێمانی بخاته‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌ت، ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌ پارتی بسڕێ و فه‌شه‌لی ئیداره‌دانی زۆنه‌که‌ی خۆی پێ بشارێته‌وه‌، نایانه‌وێ حکوومه‌ت یه‌کپارچه‌ بێت و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ ئه‌و زۆنه‌ له‌ناو بچێت و بچێته سه‌ر‌ زۆنی هه‌رێمی کوردستان.

عه‌لی عه‌ونی ڕاشیگەیاند: یه‌کێتی ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ببێته‌ یه‌ک هه‌رێم و ئه‌و زۆنه‌ نه‌مێنێت و ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت له‌ هه‌ولێر به‌سه‌ر سلێمانی بشکێت، ئه‌و قاچاخی سنوور و گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ سلێمانی نامێنێت، ئێسته‌ش نزیکی هه‌ڵبژاردنین و نۆره‌ی گێچه‌ڵ کردنه‌ به‌ حکوومه‌ت، بۆیه‌ په‌نا بۆ ئه‌و قسه‌ و هه‌ڵوێستانه‌ ده‌به‌ن".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی دووپاتی ده‌کاته‌وه‌، یه‌کێتی له‌ رازی کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی فه‌شه‌لی هێناوه‌، ده‌یه‌وێ به‌و هات و هاواره‌ خۆڵ بکاته‌ چاوی خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌ڵام خه‌ڵکی سلێمانی ده‌زانن ئێمه‌ له‌و سنووره‌ ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی پۆلیسێکمان نییه‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌که‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌یه‌کی تر، هه‌موو شتێک له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha