جەعفەر ئیمنکی: دەستوور بۆ دیاری کردنی مەرجەعە بەڵام مەسعوود بارزانی پێویستی بەو پلە و پایەیە نیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت نووسینەوەی دەستوور بۆ دیاری کردنی مەرجەعیەتە بەڵام مەسعوود بارزانی پێویستی بەو پلە و پایەیە نیە چوونکە خۆی بەرزترین پلە و پایەی بەو شێوازە ناساندووە.

کوردپرێس:

جەعفەری ئیمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدونێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕەتی کردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ویستی وابێت بابەتی مەرجەعیەت لەدەستووردا بچەسپێنێت و دەڵێت" به‌ڵام نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ت له‌م ده‌ستووره‌ نوێیه‌دا دیاری بکرێت به‌ڵام به‌ڕاستی جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی پێویستی به ‌پله ‌و پایه‌ نییه‌ چوونکە ئەو گه‌وره‌ترین پله ‌و به‌رزترین پله‌ی خۆی به‌و شێوازه‌ ناساندووه‌ که‌ پێشمه‌رگایه‌تییه.‌ جه‌نابیان شانازیی پێوه‌ ده‌که‌ن ئێمه‌ش شانازی به‌جه‌نابیانه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تییه‌ی بۆ 59 ساڵ به‌به‌رده‌وامی کردووه‌.

جەعفەر ئیمنکی زیادی کرد: له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ندێک جار ئه‌و قسانه‌ وابه‌سته‌ ده‌کرێن ڕه‌نگه‌ مه‌به‌ستیان سیاسی بێت ڕه‌نگه‌ مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بێت ڕێگری بێت کۆسپ بخه‌نه‌ ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی زۆر پێی خۆشه‌ ئه‌مڕۆ پێش به‌یانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی کۆک بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌شنووسێکی نوێی ده‌ستوور به‌ده‌ست بهێنن و ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بکه‌ن و بخرێته‌ ڕیفراندۆم."

دەربارەی جۆری ئەو دەستوورەی بۆ هەرێمی کوردستان دەنوسرێتەوە، جەعفەر ئیمنکی وتی" هه‌رچی پسپۆڕی ده‌ستووریی له‌دنیادا ئامۆژگاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی کوردستان ناکرێت ده‌ستووره‌که‌ نه‌رم بێت که‌ زیاتر له‌ ته‌فسیرێک هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه‌ی گونجاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌حاڵه‌تێکی وه‌هادا ده‌ستوورێکی وشکه‌، ده‌ستوورێک قابیلی ته‌فسیری زۆر نه‌بێت.

News Code 2147

Your Comment

You are replying to: .
captcha