کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتى هەرێم ڕۆژی چوارشەمە 26ی ئایاری 2021 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی كرد له ژه‌نراڵ ڕیچارد بێڵ، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا.
له كۆبونهوهیێكدا نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و كاری هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دووپاتكردەوە و جەختی لەوەیش كردەوە كە تێكشاندنی تیرۆر ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕووی فیكریشه‌وه شه‌ڕی تیرۆر بكرێت.
ئاماژەى بەوە کردوە، ژەنراڵ ریچارد بێل، ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كرد له تێكشاندنی داعش-دا و جه‌ختی له پێویستی و گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگری و وشككردنی سه‌رچاوه دارایییه‌كانی داعش و پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كردەوە لەپێناو له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیی داعش.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌كانی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، بوو.
Your Comment