پارێزگاری کوردستان: هەموو ژێرخانە پێویستەکان بۆ سەرمایەدانان لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە ئامادە کراوە

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان وێڕای بانگهێشت کردنی سەرمایەدانەران بۆ سەرمایەدانان لە سنووری بانە و ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە گوتیشی هەموو ئامادەکاری و ژێرخانێکی پێویست بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کراوە.

کوردپرێس:

بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە کرد و ڕایگەیاند هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەر لە سنوورەکە و بانگهێشتی سەرمایەدانەری بیانی و نێوخۆی کرد لەو کارە پەلە بکەن.

پارێزگاری کوردستان دووپاتی کردەوە کە ئامادەکارییەکان تەواو کراون بەڵام تا ئەم کاتەش متمانەی پێویست لە نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان تەواو نەکراوە بۆیە پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی سەرمایەدانەرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پڕۆژە بازرگانییەکانی نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان بکەن.

مورادنیا جەختیشی کردەوە کە دەست کردن بە کاری بازرگانی لە ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە بۆ پێشخستنی ئابووری ناوچەکە و هەروەها چارەکردنی کێشەی کۆڵبەری زەروورەتێکە و پێویستە سەرمایەدانەرانی بیانی و ناوخۆیی بۆ کردنەوەی پڕۆژەکان پەلە بکەن.

لە کۆتاییدا مورادنیا گوتیشی پێویستە دەوڵەتیش پشتگیریی پڕۆژەکان بکات و یارەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەرێم و پارێزگای کوردستان فراوانتر بکرێت و لە سنووری بانەش سوود لەو دەرفەتە وەربگیرێت کە بە هۆی پەسەندکرانی پڕۆژەی ناوچەی ئازادی بازرگان فەراهەم بووە.

News Code 2121

Your Comment

You are replying to: .
captcha