بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهسهرپهرشتیی عهلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، ئهنجومهنی باڵای کۆمهڵی دادگهریی کۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی لێبڕینی مووچە و پرسی دەستووری باسی لێوەکراوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زۆربوونی داهاتەکانەوە، دەتوانرێ بەبێ لێبڕین و لەکاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.
کۆمهڵی دادگەرى جەختی کردوەتەوە کە بە ئەرکی سهرشانی خۆی دەزانێ لەسەر مافی هاوڵاتییان وەدەنگ بێین و بەناڕەوای دەزانن چیتر ئەو لێبڕینە لە مووچەدا بەردەوام بێت.
ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی، پشتگیری و پشتیوانی خۆی بۆ فەرمانبەران و چینەجیاوازەکان دەربڕی بۆ ئەوەی ڕێگای مەشروع و مەدەنی بگرینەبەر بۆ کۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە و کۆتایی هێنان بەگەندەڵی و نادادی.
لەبارەی پرسی دەستووری هەرێمی کوردستانەوە کۆمەڵی دادگەری هەڵوێستی خۆی روون کردووەتەوە، کە بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و یەکپارچەیی لەڕووی سیاسیی و یاساییەوە، دەستوور پێویستییێکی گرینگە و بە پێویستی دەزانێت ئەو دەستوورە ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی هەرێمی کوردستان بێت، لەڕووی نەتەوەیی و ئاینیی و کۆمەڵایەتییەوە.
کۆمەڵی دادگەریی پێداگری دەکات لەوەی، کە پێویستە دەستوور بەشێوەیەک ئامادەبکرێ، نەگۆڕەکانی ئیسلام ببنە سەرچاوەی دەستوور بەشێوەیێک کەمتر نەبێ لەوەی کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment