29 پەڕلەمانتار داوای كۆبوونەوەی نائاسایی پەڕلەمان دەكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 29 ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكەن كۆبوونەوەی نائاسایی پەڕلەمان ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، 29 ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان-یان كردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەڕلەمانی كوردستان، بەپێی بڕگەی 1 لە ماددەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆ داواكارین بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەڕلەمان بكرێت بۆ دانیشتنی ژمارە 1ی نائاسایی وەرزی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان.

ئاشكراشی دەكەن، "داواش دەكەین كۆبوونەوەكە تایبەت بكرێت بە خوێنڕشتنی بەناحەقی گەنجان لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی كوردستان و دواكەوتنی مووچە و ڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكرێت".

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210982

Your Comment

You are replying to: .
captcha