ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ خۆش نه‌بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان رایانگه‌یاند، له‌ پشتیوانی کردنی خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام ده‌بن و داواش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران نه‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ خۆش نه‌بێت و داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌ران به‌ ئاشتی جێبه‌جێ بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند.

به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن ئاشنا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان خوێنرایه‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌: داوا ده‌که‌ن رێگه‌ نه‌دان خۆپیشاندانه‌کان سه‌ر بکێشێت بۆ توندوتیژی، به‌ڵام ده‌ڵێن، "ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانی کوردستان وێڕای سوور بوونمان له‌سه‌ر یه‌کده‌نگی و به‌رگری کردن له‌ مافه‌ ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان و پێداگیرمان له‌سه‌ر باش کردنی ژیان و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان به‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕو".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خه‌مساردن له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ دروستکراوه‌ی خۆیان بوونه‌ته‌ ئه‌ندازیاری دروست کردنی و هه‌رێمی کوردستانی نغرۆی کاره‌ساتی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری کردووه‌، که‌چی هێشتا به‌رده‌وامن له‌ برسی کردنی خه‌ڵک و ناشه‌فافییه‌تی داهاته‌کانی نه‌وت و شاردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و قاچاخچێتی له‌ سنووره‌کاندا".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210945

Your Comment

You are replying to: .
captcha