کوردپرێس: دەقی په‌یامی سەلاحەدین بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو له باره‌ی دۆخی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە
به‌داخ و په‌ژاره‌وه دۆخی هه‌رێمه‌که‌مان رۆژ به رۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ .. ئه‌م شه‌پۆڵی نارازی بوون و توڕه‌یی یه‌ی ئه‌مرۆژانه ئاماژه‌ی سه‌ختی برینه‌که و دژواری دۆخه ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یه و کاردانه‌وه‌ی بێ منه‌تی و شکستی ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌ی قه‌یرانه‌کاندا بۆیه ئه‌گه‌ری خراپتریش به‌دوور نازانین، له‌م وێستگه هه‌ستیاره‌دا به‌چه‌ند خاڵێک سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری برسیکراو و ماندو راده‌کێشین:
1. ئه‌م شه‌پۆڵه توڕه‌ییه ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی حوکمڕانی و بێ مووچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێ کاریی گه‌نجان و بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه.. ده‌بێ هێزه‌کانی حوکمڕان دان به‌م فه‌شه‌له که‌ڵه‌که‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن.
2. هێزه سیاسیه‌کان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و عه‌قڵمه‌ندانی میلله‌ت نابێ بێ هه‌ڵوێست بن و ده‌بێ خه‌می بژێوی و ئه‌منیه‌تی نیشتمان و ده‌ستکه‌وت و ئه‌زموونی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌که بخۆن و کاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه، به‌ڵکوپێویسته هه‌موولایه‌ک به گیانێکی نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه بکه‌ن.
3. برسیه‌تی و بێ کاری و بێ مووچه‌یی هاوڵاتیان رێگه ئه‌دا به کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو و پێشبینی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و به‌کارهێنانێکی ناحه‌زانه،.. ئه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسیه نه‌هێڵن دۆخه‌که له بازنه‌ی سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچێ و کاولکاری ببێ به ئامانجی خه‌بات.
4. خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێکارێکی دیموکراسی و ئاشتیانه نه‌ک مافه به‌ڵکوو له‌م دۆخه دژواره‌دا ئه‌رکه، به‌ڵام په‌لاماردان و سووتاندنی داموده‌زگا حکوومی و حزبیه‌کان ئامانجه پیرۆزه‌کانی خۆپیشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌که ئاڵۆزتر ئه‌بێ و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له دڵسۆزانیش ون ده‌بێ و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان کراوه‌تر ده‌کات.
5. خراپ مامه‌ڵه‌کردنی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له موماره‌سه‌ی مافه‌کانیاندا نابێ ببێته پاساو بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی توند و رشتنی خوێنی خۆپیشانده‌ری برسی و باخه‌ڵ خاڵی .. به‌ڵکو ئه‌رکی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشه پاسه‌وانی خۆپیشانده‌ران بکه‌ن و رێنمایی یاساییان پیشان بده‌ن و رێگه‌شبگرن له‌و چه‌ند که‌سانه‌ی که به مه‌رام یا به‌نه‌زانی ره‌وتی پرۆسه‌که به‌لارێدا ده‌به‌ن.
6. هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌کانه‌وه پاسه‌وانه‌کان ته‌قه بکه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌موو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان.
له کۆتاییدا ده‌خوازین له‌م هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره‌دا پێش هه‌مووشتێک حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ئاڵۆزیه نه‌کاته پاساوی بێ باکی و په‌له بکات له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مووچه و بژێوی و ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌ری و سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment