کوردپرێس:
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا ههڵوێستی خۆی لهبارهی خۆپیشاندانهكانی پارێزگای سلێمانی نیشان دا و پشتگیریی مەدەنیانەی داوا ڕەواکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی کرد و داواشی کرد خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.
لەبارەی تەقەکردن بە ناو خۆپیشاندەراندا، تەڤگەری ئازادی لە بەیاننامەکەیدا داوای کرد کە ڕووی چەک نەکرێتە خوشک و برایان و هاووڵاتییانی کوردستان.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
وەکوو تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ھاوبەشی خەمی بنەماڵەی شەهید (ئاکۆ سەلمان و ئادەم یەحیا) دەکەین و سەبووری بۆ گەلی کورد و خانەوادەکانیان و سەلامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین ھەر خۆپیشاندەرێک کە دەستگیر کراوە بەزووترین کات ئازاد بکرێن، بەڕوونی دەڵێین داوای ھاووڵاتییان بە ڕەوا دەبینین و پاڵپشتین بۆ گەیاندنی داواکانیان بەشێوەی مەدەنیانە و خاوەن پڕۆژەین بۆ گۆڕانکاری لە مۆدێلی ئیدارەدان و تێپەڕاندنی دەسەڵاتداریی پاوانخوازی بۆ خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتییانەی خودی کۆمەڵگە بە ھەموو ڕەنگ و ئایدیاکانیەوە، بۆ ئەوەش تێکۆشانی مەدەنی ڕەوایە و ئەنجامگیر و بە دەستکەوت دەبێت، لەو سۆنگەیەشەوە وێڕای ئیدانە کردنی بەکارھێنانی چەک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان و داواکاریمان بۆیان کە ڕووی چەکەکانیان نەکەنە خوشک و براکانیان.
Your Comment