بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە ماڵپەڕی وشە-ی راگەیاندووە، سەعات نۆی ئەمشەو شەممە، تیرۆریستانی داعش لە گوندی گڵەی نزیک بە شارۆکەی خانەقین، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق.
ناوبراو زیاتر گوتی، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ئەفسەرێکی سوپای عێراق کوژرا و چوار سەربازیش بریندار بوون، روونی کردەوە، چەکدارانی داعش دوای کردە تیرۆریستییەکە هەڵاتن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment