کوردپرێس:
ئاراس شێخ جەنگى ئەندامى سەرکردایەتیى یەکێتى لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە" ئەگەر نادرنى ئەو شاندەى هەرێم بۆ بەغدا راست بێت، ئەوا حکوومەتى بنەماڵە نایەوێت لەگەڵ بەغدا رێک بکەوێت،بۆیە چاوەڕوانى وەزعێکى لەمە خراپتر بکەن".
ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەگەر ئەمانە میللەتیان لا گرنگ بێت ئەوا دەبوایە مەسعود بارزانى و کوڕەکەى بڕۆیشتنایە بۆ بەغدا.
هەروەها ناوبراو باسى لەوە کردوە، گۆڕان و یەکێتى لەم حکوومەتدا هیچیان بەدەست نییە، بۆیە دەڵێت بارزانى و کوڕەکەى بچنە بەغدا.
بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا شاندێکی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات و سەردانەکەش بەسەرۆکایەتى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی دەبێت، لەماوەى رابردوودا زۆربەى سەردانی شاندەکانى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى بووە، لەکاتێکدا دەوترێت پێکهاتەى ئەو شاندانە خاوەن بریار نین لەسەر مەلەفى نەوت کە ئەو مەلەفە لەژێر کۆنترۆڵ و هەیمەنەى پارتى دیموکراتى کوردستاندایە.
Your Comment