٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:١٦
توركیا ١٣ دادوەری لەکار دوور خستەوە

بەشی تورکیا- بە بڕیاری دامەزراوەی دادوەر و پارێزەرانی توركیا، ١٣ دادوەر بەهۆی ئەندامبوون لە بزووتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن، لە كارەكەیان دوور خراونەتەوە و بە یەكجاری وەكوو دادوەر ناویان سڕاوەتەوە.

کوردپرێس:

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، بە فەرمی ١٣ دادوەر بۆ هەتاهەتایی لەکار دوور خراونەتەوە، چونكە بە نهێنی كاریان بۆ بزووتنەوەی خزمەت (بە سەرکردایەتیی فەتحولا گولەن) كردووە، هەروەها بە نهێنی ئەندامی ئەو رێكخراوەش بوون.

بەهۆی ئەوەی بزووتنەوەی خزمەت ناوی لە لیستی تیرۆری توركیایە، بۆیە هەر كەسێك ئەندامی ئەو گرووپە بێت، بە تۆمەتبار دێتە ئەژمار و زۆربەیان دەستگیر دەكرێن.

بڕیاری دوورخستنەوەی ١٣ دادوەر لە رۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتی توركیا بڵاو كراوەتەوە و ئاماژە بەوەش دراوە ئیتر پێویست ناكات ئەو ١٣ دادوەرە وەكوو دادوەر بمێننەوە.

News Code 210871

Your Comment

You are replying to: .
captcha