سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ بۆ پارێزگاری لە ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە بە زۆرینە و بەبێ ڕەچاوكرنی پرەنسیپەكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی و بێ گوێدانە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی تێپەڕێنرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، بە نیگەرانی و بەوپەڕی گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە و هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ پارێزگاری لە ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان.

دەشڵێت: "لەپێناو یەكهەڵوێستیی لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستاندا لەسەر ئەم پرسە، كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندارەكان و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی فیدرال و ئەنجومەنی نوێنەران ساز دەكرێت".

دەقی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

دەربارەی پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی

دەربارەی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2020 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە و بەبێ ڕەچاوكرنی پرەنسیپەكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی و بێ گوێدانە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەكانی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان تێپەڕێنرا، دەستخۆشی لە سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان و نوێنەرانی بەڕێزی هەرێمی كوردستان دەكەین كە یەكهەڵوێست بوون بۆ داكۆكی كردن لە ماف و شایستەكانی گەلی كوردستان.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە نیگەرانی و بەوپەڕی گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە و هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ پارێزگاری لە ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە و لەپێناو یەكهەڵوێستیی لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستاندا لەسەر ئەم پرسە، كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندارەكان و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی فیدرال و ئەنجومەنی نوێنەران ساز دەكرێت.

News Code 210813

Your Comment

You are replying to: .
captcha